25 ساڵه‌ی شكستی كوده‌تای یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران
خه‌ڵك شكستی به كوده‌تا هێنا
25 ساڵ پێش ئێستا له رۆژانی 18 تا 21 ئابی 1991 له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی میخائیل گۆرباچێف هه‌وڵی كوده‌تا درا، پاش ئه‌وه‌ی كه ویستی ریفۆرم و كرانه‌وه له یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ئه‌نجام بدات و ریفۆرمه‌كانی پێرێسترۆیكلا و گلاسنۆست سه‌ر بخات. له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان خه‌ڵك و كوده‌تاچییه‌كان، یه‌كێتی سۆڤییه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و كۆتایی به جیهانی دوو جه‌مسه‌ری هات و گۆڕانكاری گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا لێكه‌وته‌وه، وڵاته‌كه‌شی به‌سه‌ر كۆماره پێكهێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت دابه‌شكرا.

25 ساڵ پێش ئێستا له رۆژانی 18-21 ئابی 1991 هه‌وڵی كوده‌تا بۆ ده‌سته‌به‌سه‌ردا گرتنی ده‌سه‌ڵات له یه‌كێتی سۆڤییه‌ت شكستی خوارد و میخائیل گۆرباچێڤ دوایین رێبه‌ری یه‌كێتی سۆڤییه‌ت هه‌وڵی پاراستنی یه‌كێتیه‌كه‌ی دا.

پلاندانه‌رانی كوده‌تا به "گرووپی هه‌شت" ناسرابوون و ره‌وشی نائاساییان له سه‌رتاسه‌ری یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران رایانگه‌یاند و داوایان له سوپا كرد بهێته ناو شاری مۆسكۆی پایته‌خت.

له ماوه‌ی كوده‌تادا، تانكه‌كان به په‌له هاتنه ناو گۆڕه‌پانی سوور له مۆسكۆ، كه دانیشتوانی شاره‌كه به بینیان تووشی شووك بوون.

نه‌ك ته‌نیا سوپا له سه‌ر شه‌قام بوو، به‌ڵكو ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی رایگه‌یاندن داخران، دانیشتوانی مۆسكۆ له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كانی هه‌ڵواستراو له شاره‌كه زانیان كۆده‌تا كراوه.
نه‌یارانی گه‌واستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات رژانه سه‌ر شه‌قامی پایته‌خت و ده‌ستیان به دانانی به‌ربه‌ست كرد و هه‌وڵی پاراستی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان دا. به‌ره‌نگاربوونه‌وه بووه هۆی روودانی هه‌ندێ پێكدادان كه له كۆتاییدا یه‌كێتی سۆڤییه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه.

هه‌ندێ له دانیشتوانی شار له به‌رده‌م په‌رله‌مانی سوریا به‌رنگاری كوده‌تاچییه‌كان بوونه‌وه، ئه‌و شوێنه كه هاوڵاتیان گیانیان خسته به‌رده‌م مه‌ترسی و هه‌وڵیاندا پێشی به تانكه‌كان بگرن.

لایه‌نگرانی بۆریس یێلتسین سه‌رۆكی روسیا یه‌كێ له كۆماره‌كانی پیكهێنه‌ری یه‌كێتی سۆڤییه‌ت رژانه سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مان به‌ره‌نگاری كوده‌تاچییه‌كان بوونه‌وه.

ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له شه‌قامی ئۆخۆتنی ریاد له نزیكی كۆشكی كرملێن كۆبوونه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه ره‌وشی ناسایی راگه‌یه‌نرا و سوپا هاته ناو شار.

هه‌ندێ له تانكه‌كان له به‌رده‌م بینای فیدراسیۆنی باڵای یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جێگیر كران

هه‌ندێ له زرێپۆشه‌كان پێشی به هاتوچووی ئۆتۆمبێل بۆ ناو سه‌نته‌ری شاری مۆسكۆ ده‌گرن.

ته‌واوی وێنه‌كانی ھەوڵی كودەتای سەربازی لە یەكێتی سۆڤییەتی جاران ببینە، كە 25 ساڵ پێش ئێستا روویداوە:



















