سنه گوڵ بۆ ههرێمى كوردستان دهنێرێت
لە 5 مانگی رابردوودا زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 ھەزار چڵه گوڵی جوانكاری سروشتی رەوانەی ھەرێمی كوردستان و عێراق كراون.
K24 – ههولێر:
رەشید حسێن پوور یاریدەدەری بەرھەمە باخیەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران بە یانەی ھەواڵدەرانی ئێرانی راگهياند، لە 5 مانگی رابردوودا زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 ھەزار چڵه گوڵی جوانكاری سروشتی رەوانەی ھەرێمی كوردستان و عێراق كراون.
بە وتەی حسێن پوور ئەو ژمارهيه بە بهراورد لهگهڵ ساڵی رابردوو دوو ھێندە زیادی كردووە.
تا ئێستا پارێزگای سنە بە نرخی 25 ملیار ریال قازانجی لەو ھەناردانە كردووه.
تەنیا لە پارێزگای سنە 4 ناوەندی گەورەی پەروەردە كردنی گوڵ و گیای سروشتی ھەیە.