شهمخانى: ههبوونى سوننهكان له پهرلهمانى عێراقدا گرنگه
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەلیم جبووری لەگەڵ عەلی شەمخانی نوێنەری عەلی خامهنەئی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆبوونەوە.
K24 – ههولێر:
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەلیم جبووری لەگەڵ عەلی شەمخانی نوێنەری عەلی خامهنەئی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆبوونەوە.
شەمخانی لهو كۆبوونهوهيهدا رايگهياندووه، لەھەر بارودۆخێكدا لەگەڵ گەلی عێراقن و سەركەوتن بەسەر داعشدا ھەموو پێكھاتەكانی شیعە و سوننە و كورد یەكگرتوو دەكات.
ھاوكات لە وتەكانیدا ئاماژەی داوە بوونی بەرەی سوننە لە پەرلەمانی عێراق پێویستیەكی گەورەیە.
لای خۆشیەوە جبوری ئاماژەی داوە بەردەوامی ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئێران لە گرنگترین خاڵەكانی سیاسەتی دەرەوەی عێراقە.
ماوەی 2 رۆژە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە ئێرانە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبووهتەوە.