نێچیرڤان بارزانی و موحسین مه‌نده‌لاوی به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به پێویست ده‌زانن

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت له به‌غدا كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان به پێويست زانى.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (يه‌كشه‌ممه 2024/4/28) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ موحسن مه‌نده‌لاوى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى سياسيى عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌نگاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ياسا پێويسته‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان به پێويست زانى بۆ ئارامى و سهقامگيريى وڵات و جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، يه‌كه و پێكه‌وه گرێدراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ مسۆگهريى ماف و به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى له وڵات و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.