ئێران سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی نمایش ده‌كات
به سه‌ركه‌وتووانه تاقی كراوەتەوە
K24 - هه‌ولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كه‌م سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی به‌رهه‌می ناوخۆیی نمایش ده‌كات.
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێرانی به‌شداری رێوره‌سمی نمایشكردنی یه‌كه‌م سیسته‌می به‌رگری وڵاته‌كه‌ی بوو كه ناوی "باوه‌ر 373" له‌سه‌ر دانراوه و پێشتر هه‌واڵی به‌رهه‌مهێنانی بڵاو كرابوو، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره نمایش ده‌كرێت.
ئێران بەر لە پێنج ساڵ هه‌واڵی دروستكردنی سیسته‌می به‌رگری هه‌وایی "باوه‌ر 373" وه‌ك جێگرتنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌ی ئێس 300 روسیا راگه‌یاندبوو.
ئێرانی گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس 300 نزیكه‌ی نۆ ساڵ له‌گه‌ڵ روسیا ئیمزا كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی ئابلۆقه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر تاران، روسیا خۆی له راده‌ستكردنی ئه‌و سیسته‌مه بە ئێران ده‌پاراست.
پاش رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، هه‌واڵی پارادۆكس سه‌باره‌ت به رادهستیكردنی مووشه‌كانی ئیس 300 بە ئێران بڵاو بووه‌وه.
كه‌ناڵی پرێس تی ڤی ئێران رایگه‌یاند سیسته‌می به‌رگری باوه‌ر 373 به سه‌ركه‌وتووانه تاقی كراوه‌ته‌وه، كه بۆ له‌ناو بردنی ئامانجه‌كانی زۆر به‌رز دیزاین كراوه.