غه‌یس ته‌میمی: هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر به‌ئامانجگرتنی پێشكه‌وتن و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی كاردانه‌وه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تایبه‌ت به هێرشه درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر و به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رێك رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان روونه له‌لایه‌ن ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه، كه ئه‌مه كاری یه‌كه‌مجارییان نییه. هاوكات ده‌شڵێت: "هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر به‌ئامانجگرتنی پێشكه‌وتن و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه".
غه‌یس ته‌میمی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵیداوه هۆكاری ئه‌م هێرشانه بزانێت و تاكو له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌رییان بكات و كۆتاییان پێ بهێنێت.
ته‌میمی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر به‌ئامانجگرتنی پێشكه‌وتن و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌و لێكۆڵه‌ڕه هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌وان نایانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو، سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو بێت".
ڕوونیشیكرده‌وه، پێویسته حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق، كاری له‌پێشینه‌یان پاراستنی هه‌رێمی كوردستان بێت.
له‌باره‌ی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا، ته‌میمی ده‌ڵێت، ئێستا خه‌ریكه به‌رهه‌می ئه‌و سه‌ردانه ده‌رده‌كه‌وێت.
گوتیشی: "به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا، ده‌رفه‌تی تیرۆر و تیرۆریستان كه‌مده‌كاته‌وه".
تایبه‌ت به گرنگی كه‌رتی وزه له هه‌رێمی كوردستان، غه‌یس ته‌میمی رایگه‌یاند، پێشكه‌وتنی كه‌رتی وزه له هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تیده‌دری هه‌رێمی كوردستان و عێراقه و هۆكاریشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی غاز له ده‌ره‌وه.
ڕۆژی هەینی (26ـی نیسانی 2024) بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی یەمەنی و برینداربوونی دووانی دیکەش، بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستاو نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووە.
غازی کۆرمۆر، لەرێگەی بۆرییەوە رەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، بەمەش لە 67%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابیندەکات.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.