وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: هاوكاریی پێویست گه‌یه‌نرایه كۆمپانیا توركییهكانیی كێڵگه‌ی كۆرمۆر

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای توركی له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ كار ده‌كه‌ن، له ڕێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر هاوكاری پێویستیان بۆ ڕه‌وانه كراوه.
(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ـی نیسانی 2024) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و كارمه‌ندی تورك له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ كارده‌كه‌ن، دوای هێرشه درۆنییه‌كه، له ڕێگه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر گوزراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشکی خستووه‌ته سه‌ر ئەوەش، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی درۆنییه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازیی كۆرمۆر، لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەین.
ڕۆژی هەینی (26ـی نیسانی 2024) بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی یەمەنی و برینداربوونی دووانی دیکەش، بەهۆی هێرشەکەوە ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا وەستاو نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووە.
غازی کۆرمۆر، لەرێگەی بۆرییەوە رەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت، بەمەش لە 67%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان دابیندەکات.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.