وتار خوێنى شهش شارى ئێران دژى كۆنسێرتى هونهرمهندانن
وتارخوێنی شەش شاری ئێران داوادەکەن لە شارەکانیان کۆنسێرتی گۆرانیبێژان بەڕێوە نەچێت.
K24 – ههولێر:
وتارخوێنی شەش شاری ئێران داوادەکەن لە شارەکانیان کۆنسێرتی گۆرانیبێژان بەڕێوە نەچێت.
دوای ئەوەی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی گۆرانیبێژان لە شاری مەشهەد لە نێوان وتارخوێنی نوێژی هەینی و وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد کێشەی نایەوە، شەش وتارخوینی دیکەش داوا دەکەن لە شارەکانیان کۆنسێرت بەڕێوەنەچێت.
وتارخوێنانی نوێژی هەینی شارەکانی "شیراز، خواف، ورمێ، عەنبەرئابادی کرمان، سیرجان و رامسەر"یش داوایان لە وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران کردووە، ئيزنی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی گۆرانیبێژان لە شارەکانیان دەرنەکات.
پێشتر بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتی گۆرانیبێژان لە شاری مەشهەد کێشە کەوتە نێوان دەسەڵاتی دادوەری و وتارخوێنی نوێژی هەینی لە لایەک و وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد لە لایەکەی دیکەوە و لە کۆتاییدا وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد پاشەکشەی کرد.
سەرەتا دەگوترا بەشداریی ژنان لە کۆنسێرتەکاندا دژی شەریعەتی ئیسلامە، بەڵام ئێستا دەگوترێت بەگشتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرت لەگەڵ بنەماکانی مهزههبى شيعه یەک ناگرێتەوە و تەنیا مەرجەعەکانی شیعە دەتوانن ئیزنی بەڕێوەچوونی کۆنسێرت بدەن.