ئێران ژماره‌يه‌ك مووشه‌ك و چه‌كى نوێى نمايشكرد
مه‌وداى مووشه‌كى كروزيان له 35 كيلۆمه‌تره‌وه گه‌ياندووه‌ته‌وه 100 كيلۆمه‌تر.
K24 – هه‌ولێر:
حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران، لە رێوڕەسمی پەرده‌لادان لەسەر قەڵغانی دژە مووشەک و ماتۆڕی فڕۆکە بەشداریی کرد و رايگه‌ياند، لە بواری دروستکردنی کەرستەی پێشکەوتووی سەربازیدا سەرکەوتنی زۆری بەدەستهێناوە.
هه‌روه‌ها حسێن ده‌هقان وەزیری بەرگریی ئێران رايگه‌ياند، لەبواری مووشەکییەوە هەموو ئەو ئامانجانەی دەمانەویست لەم ماوەیەدا پێی گەیشتووین.
گوتيشى: ئێستا دەتوانین مووشەکەکان بە هەموو جۆرە مەودایەک وردەکارییەک و هەمووجۆرە هێزێکی تەقینەوە دروستبکەین. روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان سیستمی کۆنتڕۆڵکردنيان کردووەتە چەند جۆر کە بتوانن بەرەنگاری جەنگی دوژمن ببنەوە. و مه‌وداى مووشه‌كى كروزيان له 35 كيلۆمه‌تره‌وه گه‌ياندووه‌ته‌وه 100 كيلۆمه‌تر.