تاران: له ئۆپراسيۆنهكانى سووريا و عێراق بهردهوام دهبين
ناوەندی گشتی ھێزە چەكدارەكانی ئێران رايگهياند، لە ئۆپەراسیۆنەكانیان لە سووریا و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پیلانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن.
K24 – ههولێر:
ناوەندی گشتی ھێزە چەكدارەكانی ئێران رايگهياند، لە ئۆپەراسیۆنەكانیان لە سووریا و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پیلانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن.
ناوەندی گشتی ھێزە چەكدارەكانی ئێران لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت: لە ھەموو كاتێكدا داوای یارمەتیدانی ھاوپەیمانەكانیان لە سووریا و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان قبووڵ دەكەن.
گوتيشى: ھەتا ئەو كاتەی مەترسی تیرۆر و پیلانی ئیسرائیلییەكان لە ناوچەكهدا بمێنێت، لە ئۆپەراسیۆنەكانیان لە سووریا و عێراق بەردەوام دەبن.