دانیه‌ڵ پۆڵس: له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویست ده‌كات هه‌رێمی كوردستان ده‌نگێكی به‌هێزتری هه‌بێت و سه‌ركرده‌كانی هاوبه‌ش و هاوڕا بن؛ ده‌شڵێت، ئه‌وان له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان، چونكه كورد هاوبه‌شێكی جێی متمانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 29ـی نیسانی 2024) دانیه‌ڵ پۆڵس، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پێویسته ده‌نگێكی هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان.
دانیه‌ڵ پۆڵس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه كوردییه‌كان گرنگه داكۆكی له بارودۆخه‌كه‌یان بكه‌ن، نه‌خاسمه به‌رامبه‌ر به‌و ڕژێمانه‌ی سه‌روه‌ری وڵاتان پێشێل ده‌كه‌ن.
دانیه‌ڵ پۆڵس ڕاشیگه‌یاند، ئه‌وان له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت و هێرش ده‌كرێته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی و سه‌روه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشێل ده‌كرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، پێویسته ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بكات، هه‌روه‌ها پێویست ده‌كات هه‌رێمی كوردستان ده‌نگێكی به‌هێزتری هه‌بێت و سه‌ركرده‌كانی هاوبه‌ش و هاوڕا بن، كه ئه‌مه بۆ خودی هه‌رێمی كوردستان و بۆ جیهانیش گرنگه.