وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته ئیسرائیل
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته ئیسرائیل و له‌لایه‌ن هاوتاكه‌یه‌وه پێشوازی لێ كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 30ـی نیسانی 2024)، ستیفان سیجورن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به سه‌ردانێك گه‌یشته ئیسرائیل و له‌لایه‌ن هاوتاكه‌ی یه‌سرایل كاتس پێشوازی لێكرا.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ ئیسرائیل، 24 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، سه‌ردانی قودس و ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌كات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، پێده‌چێت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی میسر و قه‌ته‌ر له پێناو گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس به‌رهه‌مدار بوونه و كه دوای حه‌وت مانگی شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، بڕیاره بارمته ئیسرائیلییه‌كان ئازاد بكرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی فه‌ره‌نسیش له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه، له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له ئیسرائیل، جه‌خت له گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌حیش ڕوون ده‌كرێته‌وه، كه فه‌ره‌نسا دژییه‌تی.
ئاژانسی فرانس پرێس باسی له‌وه‌ش كردووه، ستیفان سیجورن چاوی به ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسیی ئیسرائیلی و نوێنه‌ری ماڵباتی بارمته‌كان ده‌كه‌وێت.
بەگوێرەی دوا ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززەی فه‌ڵه‌ستین گەیشتووتە 35 هەزار و 535 کەس و کۆی بریندارانیش گەیشتووەتە 77 هەزار و 704 کەس.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.