خەڵكی ھەرسین ھەڕەشەی چۆڵكردنی شارەكەيان دەكەن
دەڵێن دوای دوو ساڵ گرفتی ئاوی خواردنەوەیان بۆ چارەسەر نەكراوە
K24 – ههولێر:
خەڵكی شاری ھەرسینی رۆژھەڵاتی كوردستان دەڵێن دوای دوو ساڵ گرفتی ئاوی خواردنەوەیان بۆ چارەسەر نەكراوە، ھەڕەشەی چۆڵكردنی شارەكەیان دەكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە جارێكیتر ژمارەیەك لەھاووڵاتیانی شاری ھەرسینی رۆژھەڵاتی كوردستان ناڕەزایی خۆیان گەیاندووهتە قائیمقامی ئەو شارە و دەڵێن ئەوە دوو ساڵە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان پیس بووە،و بەشێك لە خەڵكی ناو شارو ژمارەیەكی زۆر لەگوندەكانی دەورووبەری لەشوێنی دیكە ئاوی خواردنەوەیان دابین دەكەن.
خەڵكەكە ھەڕەشەی ئەوەش دەكەن كە ئەگەر بەپەلە ئاوڕێكی جدی لەداواكانیان نەدرێتەوە، شاری ھەرسین چۆڵ دەبێت.