نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: قه‌باره‌ی پاشماوه‌ی جه‌نگ له غه‌ززه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا زیاتره
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌باره‌ی وێرانەی جه‌نگ كه پێویسته له غه‌ززه لا ببرێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا زیاتره.
مۆنگۆ بێرتش به‌رپرسی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه، له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به‌ره‌ی شه‌ڕ له ئۆكرانیا نزیكه‌ی 1000 كیلۆمه‌تره، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ره‌ی جه‌نگ له غه‌ززه 40 كیلۆمه‌تره.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "گرفته‌كه له زۆری و كه‌می ڕووبه‌ری جه‌نگ نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه له فراوانی وێرانه‌یی غه‌ززه‌یه، كه بریتییە لە 37 ملیۆن تۆن له پاشماوه‌ی جه‌نگ، كه ده‌كاته 300 كیلۆگرام بۆ هه‌ر مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ك".
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، به‌شێكی زۆری پاشماوه‌ی جه‌نگ له غه‌ززه، پێكهاتوون له بۆمبی نه‌ته‌قێندراو، كه لابردنیان ئه‌سته‌مه.
ڕوونیشی كرده‌وه، نزیكه‌ی 800 ملیۆن تۆن له مادده‌ی (ئهزبێستوس) له ناوچه وێرانبووه‌كانی غه‌ززه هه‌ن، ده‌گوترێت زیان و مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
باسی له‌وه‌ش كرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان توانای هه‌یه بۆمبه چێندراوه‌كان هه‌ڵبگرێته‌وه، بۆ ئه‌مه پێویستمان له 40 ملیۆن دۆلار هه‌یه.
پێشتریش نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو، پاشماوه‌ی جه‌نگ کە پێویسته لە کەرتی غەززە لا ببرێن، پێویستی به 14 ساڵ هه‌یه.
له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد، كه بووه هۆی كوژرانی 1170 ئیسرائیلی و نزیكه‌ی 35 هه‌زار كه‌سیش له كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین.