حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری دیلۆك ده‌كات
حكوومه‌تی هه‌رێم: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی ناوچه‌كه به به‌رپرسیارێتییه‌كی زیاتره‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ببنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی شاری دیلۆكی غازی عه‌نتاب سه‌ركۆنه ده‌كات و داوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانیش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، حكوومه‌تی هه‌رێم، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تی توركیا ده‌كات.
دوێنێ شه‌و، له شاری دیلۆكی غازی عه‌نتاب، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له به‌رده‌م هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان روویدا و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 51 كه‌س كوژران و به ده‌یانی دیكه‌یش برینداربوون.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین کە دوێنێ لە شاری دیلۆک لە عەنتاب ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل و بێتاوانی کردە قوربانی. پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی تورکیا دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئەم کردەوە دڕندانەیەی تیرۆریستان هاوشێوەی ڕەفتارە نامرۆییەکانی دیکەیان كە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە ناوچەکە و جیهاندا دووبارە دەبنەوە، دەبێ هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەتی وڵاتانی ناوچەکە تا بە ئیرادە و بەرپرسیارێتییەکی زیاترەوە ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە و هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتری یەکتر بکەن لەپێناو لەگۆڕنان و بنەبڕکردنی تیرۆر و تیرۆریستان.
هیوادارین ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستیە بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەن و گەلانی دراوسێ و جیهان بە ئارامی و دوور لە هەڕەشە و دەستی ڕەشی تیرۆریستان، لە خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی بەردەوامدا بن لەپێناو بنیاتنان و پاراستنی شارستانیەتێکی پێشکەوتووی ژیاندۆستانە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
21/8/2016