ژینێ ئەتروشی گۆرانی "مالا من"ـی بڵاوکردەوە

ژینێ ئەترووشی، هونەرمەند
ژینێ ئەترووشی، هونەرمەند

K24 - هەولێر

هونەرمەند ژینێ ئەتروشی، گۆرانییەکی نوێی بە ناوی "مالا من" لەچەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی ئایاری 2024، هونەرمەند ژینێ ئەتروشی، دەربارەی بەرهەمە تازەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو گۆرانییە نوێیەم لە نووسین و میلۆدی خۆمە و ئەفشین شوکریی کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە و کاری میکس و ماسترینگی عەلی شەریف زادە ئەنجامیداوە.

ئەترووشی دەڵێت: "گۆرانییە نوێیەکەم پێشکەشی هەموو هەوادارەکانم دەکەم، بەتایبەت ئەوانەی دەنگی منیان پێ خۆشە، ئەوە تایبەتترین دیاری منە پێشکەشیان دەکەم و هیوادارم ئەو بەرهەمە نوێیەم بەدڵی هەموو گوێرانم بێت و چێژی لێوەربگرن".

خانمە هونەرمەند ژینێ ئەترووشی، تەمەنی 26 ساڵە و خەڵکی شاری دهۆکە، خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانییە. نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "مالا من" لەئێستادا بڵاوکردۆتەوە.

 

Fly Erbil Advertisment