هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش گوته‌بێژه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت
له ماوه‌ی كه‌متر له 3 مانگ دووجار گوته‌بێژه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند, جۆن دۆریان وه‌ك گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له شوێنی كریستۆفه‌ر گارڤه‌ر، ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، گارڤه‌ر، له 30ی ئایار/ مایۆی ئه‌مساڵ، له شوێنی ستیڤ وارن، وه‌ك گوته‌بێژ دهستبهركاربوو.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له نزیكه‌ی 64 ده‌وڵه‌ت پێكهاتووه و له رۆژی 9ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2014، رێگه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه، یه‌كه‌م گورزی ئاسمانی له چه‌كدارانی داعش وه‌شاند.