جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: پێشمه‌رگه به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له هیچ ناوچه‌یه‌ك ناكشێته‌وه
ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه ئازادی كردوون خاكی كوردستانن
K24 - كه‌ركووك:
ئەگەرچی پێشمەرگە لە پێناو رزگارکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان ھەزاران شەھید و برینداری بەخشیوە, ناو بەناو لەلایەن کاربەدەستانی حکوومەتی عێراقەوە داوای جێ‌ھێشتنی ئەوناوچانە دەکرێت کە لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادکراون, فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە کەرکووك دەڵێت ھەموو ئەو ناوچانەی رزگارمان کردوون خاکی کوردستانە و بۆ ھیچ کەسێکی جێناھێڵین, لە رووی یاساییشەوە پێشمەرگە گرەنتی پاڵپشتیکردنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك و پێکھاتەکان وەرگرتووە.