نرخی نه‌وت له‌سه‌رووی 50 دۆلار مایه‌وه
K24 - ھەولێر
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه جیهانییه‌كاندا رووی له نزمبوونه‌وه كردووه به كاریگه‌ری ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئۆپیك، بەڵام ھێشتا لەسەرووی 50 دۆلارە.
له ئاڵوگۆری بازاڕه‌كانی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وت دوای دابه‌زینیشی هه‌ر له‌سه‌رووی 50 دۆلار مایه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری پێوه‌ری برێنت به 50 دۆلار و 8 سه‌نت ده‌فرۆشرێت و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تیكساسیش به 48 دۆلار‌و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه پێشبینی كراوه له‌كۆبوونه‌وه‌ی مانگی داهاتووی ئۆپیك رێژه‌ی نه‌وتی وه‌بازاڕخراو ده‌ست نیشان نه‌كرێت، به‌هۆی زۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ی.