سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئێران كۆده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵا دەچێتە تاران و لەگەڵ به‌رپرسانى باڵاى ئێران کۆدەبێتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئـاماژەی بەوە کرد، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 05-05-2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بانگهێشتێكى فه‌رميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به ياوه‌ريى شاندێك سه‌ردانى تاران ده‌كات.
شاندەکە، وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
لەلایەن خۆیەوە هۆشمەند سادق، نێردراوی کوردستان24 بۆ تاران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "ئیمامی خومەینی" لە تاران و لەلایەن شاندێکی باڵاوە پێشوازی لێ دەکرێت.