توركیا: بەردەوام دەبین لە رووبەڕووبونەوە پەكەكە و فەتحوڵڵا گولەن

K24 - ھەولێر

مەولود چاوشئۆغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تورکیا کۆڵنادات لە رووبەڕووبوونەوەی گروپە تیرۆرستییەکان، بەتایبەتی بەڕەنگاربوونەوەی گروپی وەکو داعش، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەپەگە و فەتحوڵڵا گولەن.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی رێزلێنان لە قوربانیان ھێرشەکانی ئەمدوایەی تورکیا، وەزیری دەرەوەی تورکیا راگەیاند، پێویستە سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی ئەو گروپە توندڕەوانە بزانن کە تورکیا ناوەستێت تا سەرجەم ئەو گروپانە لەناونەبات و خاکی تورکیا لەو گروپانە پاک نەکاتەوە.

ھەروەھا چاوشئۆغلوو ئەوەشی راگەیاند کە تورکیا ھیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەو گروپانە نابینێت و ئەنقەرە بە یەک چاو تەماشای ھەموویان دەکات، چونکە ھەموویان یەک ئامانجیان ھەیە، ئەویش تێکدانی ئاسایشی تورکیایە.