كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ئه‌تۆمی بۆ سه‌ر ئه‌مریكا ده‌كات
واشنتۆن و سیۆل ده‌كه‌ینه خه‌ڵوز

K24 – هه‌ولێر
كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی ئه‌تۆمی بۆ سه‌ر هه‌ر یه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور ده‌كات.
كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌ی به خه‌ڵوزكردنی سیۆل و واشنتۆن به بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌میانه‌ی مانۆره سه‌ربازییه‌كانیان هه‌ر جۆره ئاماژه‌یه‌ك ببینن بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی كۆریای باكوور.
ئه‌مریكا و كۆریای باشوور ده‌ستیان به مانۆرێكی هاوبه‌شی سه‌ربازی كردووه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه ناكۆكییه‌كانی نمیچه دوورگه‌ی كۆریا.
پیۆنگ یانگ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند یه‌كه‌كانی هێرشی ئه‌تۆمی ئاماده‌ن بۆ توله‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی كۆریای باشوور و ئه‌مریكا كه به‌شداری مانۆری سه‌ربازی بوون.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، كۆریای باشوور به ده‌ربڕینی په‌ژاری خۆی به‌رامبه‌ر به هۆشداریی پیۆنگ یانگ رایگه‌یاند مانۆری هاوبه‌شی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سروشتێكی به‌رگری هه‌یه. سیۆل و واشنتۆن چه‌ندین جار رایانگه‌یاندووه نییه‌تی هێرشكردنیان بۆ سه‌ر پیۆنگ یانگ نییه.