میدیاكانی توركیا: جێگری راوێژكاری میت له دیمه‌شقه
رۆژئاوای كوردستان بابه‌تی سه‌ره‌كی بووه
K24 – هه‌ولێر
یاریده‌ده‌رێكی هاكان فیدان راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ـ میت له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریایه.
رۆژنامه‌ی جمهورییه‌تی توركیا به پشت به‌ستن به رۆژنامه‌ی سه‌فیری لوبنان، كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی زانیوه، یاریده‌ده‌رێكی راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری میت هاكان فیدان رۆژی یه‌كشه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای هه‌واڵگری ئه‌م وڵاته كۆ بووه‌وه.
هه‌واڵه‌كه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری راگه‌یاندنه‌كانی توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، داوین پێشهاته‌كانی باكووری سوریا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو لا بووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه پاش ئه‌وه‌ی دێت كه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم رایگه‌یاند له ماوه‌ی ئاینده دا پێشهاتی نوێ له سوریا روو ده‌دات كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت.
یلدرم رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ میدیاكاران له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند به‌شار ئه‌سه‌د له قوناغی گواستنه‌وه‌دا لایه‌نی به‌شدار ده‌بێت، به‌ڵام دواتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئه‌م لێدوانه‌ی یلدرم ره‌تكرده‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حوورییه‌تی توركیا، هاكان فیدان و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی، كه‌ماڵ ماعده‌نئۆغلو دوایین جار له سالی 2011 سه‌ردانی سوریایان كردبوو كه له‌گه‌ل به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته عادل سه‌فه‌ر كۆببوونه‌وه. له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه راوێژكای میت ئه‌و په‌یامه‌ی به به‌شار ئه‌سه‌د گه‌یاندووه كه توركیا پشتگیری له‌و ریفۆرمانه ده‌كات كه له لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه راگه‌یه‌نراون. هه‌ر ئه‌وكات میدیاكانی سوریا رایانگه‌یاند توركیا 180 ملیۆن یۆرۆ متمانه ده‌داته سوریا.