جۆن کێربی: تاوتوێی ڕێککەوتنەکەی حەماس و ئیسرائیل دەکەین

جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی

K24 - هەولێر

جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، وەڵامەکەی حەماس بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن.

ئەو گوتەبێژە دەڵێت: "ڕێککەوتن باشترین چارەسەرە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و باشتربوونی دۆخی فەڵەستینییەکان، ئەمەریکا لە کارکردن بۆ هێنانەکایەی ڕێککەوتن ناوەستێت."

ئەو گوتەبێژە دەشڵێت: "وەڵامێک هەبوو لەلایەن حەماسەوە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل، ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو وەڵامە دەکەین، ئەم وەڵامە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەین. سەرۆکی دەزگای CIA لەنزیکەوە کار لەسەر ڕێککەوتن دەکات".

‌جۆن کێربی راشیگەیاند، هێشتا بڕومان وایە گەیشتن بە ڕێککەوتن باشترین دەرئەنجامە، نەک تەنها بۆ ئازادکردنی بارمتەکان بەڵکو بۆ خەڵکی فەڵەستینیش، ڕاناوەستین لە کارکردن بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن.

لای خۆیەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە ناتانیاهۆ کرد دڵنیابێتەوە لەوەی دەروازەی کەرەم ئەبو سالم جارێکی دیکە گەیاندنی هاوکارییەکان دەکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، جارێکی دیکە جەختی لێدەکەمەوە ئۆپراسیۆنی ڕەفەح دەکرێت ژیانی ملیۆنان کەس بخاتە مەترسییەوە.

Fly Erbil Advertisment