سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە کرد
K24 - هەولێر
ڕۆژی سێشەممە 7ی ئایاری 2024، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا هەلومەرج و دواپێشهاتەكانی سیاسیی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كران و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیانی كورد و ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم لایەنە سیاسیەكان و هاووڵاتیانی كورد لە سووریا.
داهاتووی كورد لە سووریا و هاوكێشە سیاسی و دەولییەكانی كاریگەر لەسەر دۆخی سووریا تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.