به‌هۆی لافاوه‌وه له هیندستان ھەزاران ھاووڵاتی بێسه‌روشوێن بوونە

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو له چه‌ند هه‌رێمێكی هیندستان، به هه‌زاران كه‌س بێسه‌روشوێن بوونه.
ھاوكات، بەلایەنی كەم، 40 كەس خنكاون لە ھەریەكە لە ھەرێمەكانی: مادیا پرادیش و بیھار و ئولتار پرادێش، ئەو ھەرێمانەی رووباری گانگێزیان پێدا تێپەر دەبێت.
بە پێی لێكۆڵینەوەی شارەزایان، ئەم لافاوە كۆتایی لافاو و دیاردە سروشتییەكان نابێت لەم وەرزەی مانسوون، كەلە دەستپێكی حوزەیران تا كۆتای مانگی ئەیلوول بەردەوامی ھەیە.
حكوومەتی ھیندستانیش، لە ھەرێمەكاندا پلانی وەرزی جێبەجێدەكات و سەرەرای كەموكوڕییه‌كان، ھێزەكانی فریاكەوتن و سوپا و پۆلیس توانیویانە ھەزاران ھاووڵاتی لە خنكان لە مەترسی خنكان رزگار بكەن.