ئه‌و كه‌سه كێ بوو پوتن له‌نێو ئاپۆڕای سه‌دان كه‌س بۆی وه‌ستا و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد

K24 - هەولێر:
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی دووباره ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی، له‌نێو ئاپۆڕای سه‌دان كه‌س، بۆ كه‌سێك وه‌ستا و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی ئایاری 2024)، له كۆشكی كرملین، ئاهه‌نگی دووباره ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتن بۆ ویلایه‌تی پێنجه‌می سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
ئاهه‌نگه‌كه له نێو ئاپۆڕای سه‌دان كه‌س به‌ڕێوه چوو و پوتن بۆ دكتۆر لیونید ڕووشاڵ پزیشكی دێرینی منداڵانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ستا و ته‌وقه‌ی گه‌رمی له‌گه‌ڵدا كرد.
لیونید ڕووشاڵ پزیشكێكی دێرین و به‌ناوبانگی منداڵانه له مۆسكۆ، پسپۆره له ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی سندووقی خێرخوازییه بۆ به‌هاناوه‌چوونی منداڵان له‌كاتی كاره‌سات و جه‌نگه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی سه‌رۆكایه‌تیی مافی مرۆڤی ڕووسیایه.
ڕووشاڵ له‌ساڵی 1981ـه‌وه تاكو ئێستا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری و فریاكه‌وتنی منداڵانه له نه‌خۆشخانه‌ی مۆسكۆ، هه‌روه‌ها له ساڵی 2002 شاندی گفتوگۆكار بوو له‌گه‌ڵ چەچانهكان، كاتێك ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ڕووسیان له هۆڵی پێشكه‌شكردنی شانۆگه‌رییه‌ك به بارمته گرتبوو.
