ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیارێك له باره‌ی شنگال ده‌رده‌كات

K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌رده‌كات، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش تایبه‌ته به شنگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی ئایاری 2024) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی نۆزده‌یه‌مینی كرد و تێیدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێك له بڕیاره‌كان تایبه‌ت بوو به شنگال.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا هاتووه، لە چوارچێوەی چاودێریکردنی بارودۆخی دەڤەری شنگال و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگاركراوه‌كان، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەموارکردنەوەی بڕگەی (6)ـی بڕیاری ژمار (24043)ـی ساڵی 2024ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئەوەی به‌م شێوه‌یه بگۆڕێت:
1- هەڵوەشاندنەوەی تەرخانکردنی ئەو دوو پارچە زەویەی کە لە بڕگەی (6)ـی بڕیاری ژماره (24043)ـی ساڵی 2024ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه لە به‌شی وەزارەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشتەجێکردن و شارەوانی و ئیشغالی گشتییه‌وه باس کراوە و گەڕاندنەوەی خاوەنداریه‌تییان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شنگال/ قایمقامیەتی نەینەوا .
2- پێدانی زانیاریی و ئاماری ورد به وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌ران له لایه‌ن پارێزگای نەینەوا و سندووقی ئاوەدانکردنەوەی شنگال و ده‌شتی نەینەوا سه‌باره‌ت به ژمارەی ئەو خێزانە ئاوارانه‌ی شنگال کە بە تایبەتی لە کەمپەکاندا نیشتەجێن. بە مه‌به‌ستی سوود وەرگرتن له‌و زانیاریی و ئامارانه لە ئامادەکردنی دیزاین و دروستكردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و دیاریکردنی ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێبوونی شایستە کە پێویستە بۆیان بەردەست بێت.
3-جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره (24043)ـی ساڵی 2024ـی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له قایمقامیەتی نەینەوا، سندووقی ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەشتی نەینەوا و سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان لە تیرۆر، كه تایبه‌ته به (دامەزراندنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لەسەر هه‌ر دوو پارچە زەوییەكه و تەرخانکردنی دارایی کە لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵی (13ـی ساڵی 2023)ـدا بەردەستە.