جارێكی دیكه نرخی نه‌وت دابه‌زی
K24 - هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا رووی له نزمبوونه‌وه كردووه، به كاریگه‌ری ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ناسراو بە ئۆپیك.
له ئاڵوگۆڕی بازاڕه‌كانی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وت جارێكی دیكه نرخی نه‌وت هاته‌وه خوار په‌نجا دۆلار هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری پێوه‌ری برێنت به چل‌و نۆ دۆلار‌و حه‌فتا سه‌نت ده‌فرۆشرێت و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساسیش به چل و حه‌وت دۆلار و ده سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه پێشبینی دەکرێ له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی داهاتووی ئۆپیك رێژه‌ی نه‌وتی وه‌بازاڕخراو ده‌ستنیشان نه‌كرێت، به‌هۆی زۆری به‌رهه‌می وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە.