زێڕ هه‌رزان بوو
نرخی زێڕ له بازاڕه جیهانییه‌كاندا نزمبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد به‌كاریگه‌ری ئه‌گه‌ری زیادکردنی بڕی سو‌و له‌لایه‌ن بانكی فیدراڵی ئه‌مریكاوە.
K24 – هه‌ولێر:
نرخی زێڕ له بازاڕه جیهانییه‌كاندا نزمبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد به‌كاریگه‌ری ئه‌گه‌ری زیادکردنی بڕی سو‌و له‌لایه‌ن بانكی فیدراڵی ئه‌مریكاوە.
زێڕ له بازاڕه جیهانییه‌كاندا به‌رێژه‌ی له سه‌دا 0.4 دابه‌زی و گه‌یشته نزمترین ئاستی خۆی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، به‌هۆی داواكاری ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به زیادکردنی بڕی سو‌و له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌هێزبوونه‌وه‌ی دۆلار و دابەزینی نرخی زێڕ.
هاوكات له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش نرخی هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 نزیكه‌ی سێ هه‌زار دینار دابهزیووە و ئێستا به 242 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.