له یه‌ك هه‌فته‌دا پۆكیمۆن 4 ملیار دۆلاری كۆكردووه‌ته‌وه
یاری پۆكیمۆن بووه‌ته یارییه‌كی ئه‌فسانه‌یی و خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی و زۆری داهاته‌كه‌ی بووه‌ته جێی تێڕامان.
K24 – هه‌ولێر:
یاری پۆكیمۆن بووه‌ته یارییه‌كی ئه‌فسانه‌یی و خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی و زۆری داهاته‌كه‌ی بووه‌ته جێی تێڕامان.
له مه‌كسیك زیاتر له هه‌زار كه‌س كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به گروپ ئه‌و یارییه بكه‌ن و ئاهه‌نگ بگێڕن.
پۆكیمۆن گۆ ئه‌و یارییه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیای نایتیندۆی ژاپۆنییه‌وه كه‌متر له مانگێكه خراوه‌ته به‌رده‌ستی بەکارهێنەران و تاوه‌كوو ئێستا وه‌ك یارییەکی ئه‌فسانه‌یی لێهاتووه كه ته‌نها له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می نمایشیدا زیاتر له چوار ملیار دۆلار قازانجی بۆ كۆمپانیاكه دەستەبەر کرد و ئێستاش به‌كاربه‌رانی له 35 ملیۆن كه‌س زیاترن.