پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێک درێژکردەوە

باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق
باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق

K24 - هەولێر:

فەرمانگەی راگەیەناندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی ٥٨ی  دەستووری عێراق، وەرزی سێیەمی یاسادانانی پەرلەمان بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژدەکرێتەوە.

درێژکردنەوەی وادەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان بۆ کاری پێویست و پرۆژەی گرنگ دەبێت.

بەگوێرەی لێدوانی ژمارەیەک پەرلەمانتار، هۆکاری درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان بۆ یەکلایکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و خشتەی بودجەی ساڵی 2024 دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمان یەک جار دەتوانێت وەرزی یاسادانان درێژبکاتەوە.