توركيا: بۆردومانكردنی منبج به ئاگاداری ئهمهریكا بووه
ئهمهریكا ههڵوێستی خۆی رادهگهیهنێت
K24 - ههولێر:
بەرپرسێکی سەربازی تورکیا ئاشکرای دەکات ھێرشەکانیان بۆ سەر پەیەدە لە منبج بە ئاگاداری ئەمریکا بووە.
دوای ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پەیەدە لە منبج و چەکدارانی داعش لە جەرابلوس, بەرپرسێکی باڵای سوپای تورکیا ئاشکرای دەکات ھێرشەکان بە ئاگاداری ئەمریکا بووە.
لە بەرامبەردا گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پیتەر کووك بێ ئاگایی خۆی لەوبارەیەوە دەبری و رایگەیاند ئامانجی سەرەکی ئەوان لە سووریا شەری دژ بە داعشە.
دوای ھێرشە خۆکوژییەکەی سەر ئاھەنگی بوک گواستنەوەی دیلۆکی باکوری کوردستان کە بەھۆیەوە 54 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 70 کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵۆ رایگەیاند بەھەموو شێوەیەک ھەڵدەدەین بۆ پاککردنەوەی تیرۆریستان لە سەر سنووری تورکیا و سوریا.