كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی كۆریای باشوور كوردستانی جێھێشت

كەم بوونەوەی نەوت لەكێڵگەی سەنگاو كۆمپانیاكەی بێ ھیوا كرد

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی كۆریای باشوور بڕیاریدا بەھۆی كەم بەرھەمھێنان نەوت، پشكینین و بەدواداچوون لەكێڵگە نەوتی سەنگاو لە ھەرێمی كوردستان رابگرێت.

تشو جۆنگ جیۆن گوتەبێژی كۆمپانیای نەوتی نشتیمانی كۆریای باشوور بەرۆیتەرزی راگەیاند، بەھۆی كەمی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەكێڵگەی سەنگاوی باشوور لەھەرێمی كوردستان، لەدواین كۆبونەوەی ئەنجوومەنی كارگێڕی كۆمپانیاكەمان بڕیاری كشانەوەو دەستھەڵگرتنیدا.

 ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمپانیای كۆنسۆر تیومی كۆری بەسەرپەرشتی كۆمپانیای نەوتی نشتیمانی كۆریای باشوور، بۆ ماوەی 8 ساڵ  بەرێژەی لەسەدا 60 لەكێڵگەی نەوتی سەنگاو پشكیان ھەبوەو كۆمپانیای نەوتی نشتیمانی كۆریای باشووریش  50% ئەو پشكەی بەركەوتووە ،ھەروەھا لەساڵی 2008 تا ئێستا بەبڕی 204 ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانی لەو كێڵگەیە كردووە.