لە گەیارە ھێرش بۆسەر داعش دەستیپێكرد

K24 - ھەولێر

سوپای عێراق ھێرشی بۆ سەر گەیارە دەستپێكردو بەگوێرەی زانیارییەكان داعش لەناو شارۆچكەكە گەمارۆ دراوە.

رائید ئەمین شێخانی، گوتەبێژی لیوای 91 ھەولێری سوپای عێراق بە كوردستان24 گوت: "لە كاتژمێر 4 بەیانی ئەمڕۆ ھێزەكانیان بۆردوومانیان بۆ سەر گەیارە دەستپێكردووە، لە دیوی پشتەوەی گەیارەیان گرتووەو گەمارۆیانداوە و داعش رێگەی چوونەدەرەوەی لێگیراوە، ھێزەكانیشیان ھێرش دەكەن و تەنھا 500 مەتر لە گەیارە دوورن.

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشكرد ئازادكردنەوەی شارۆچكەكە نزیك بووەتەوەو پێشدەچێ ھێرشەكان یەكلاكەرەوە بن.