پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی چەند پڕۆژە یاسایەك كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی پەسەندكردنی چەند پرۆژە یاسایەك و تەواوكردنی دەنگدان لەسەر پروژە یاسای لێبوردنی گشتی ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەبارەی پرسی لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری بەرگری و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی دەبێت و بڕیارە دەنگ بدرێت لەسەر پرۆژە یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری و قەدەخەكردنی حزبی بەعس".

گوتیشی هاوکات خوێندنەوە بۆ راپۆرتی لێژنەی ئاسایش و بەرگری دەربارەی رووداوەكەی ناوچەی كەرادەی بەغدا یەكێكی دیكە لە بابەتەكانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەبێت".