سوپای عێراق لە ئاسمانەوە ھاووڵاتیانی ژێردەستی داعش ئاگادار دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە ئاسمانەوە سەدان هەزار بڵاوکراوەیان بەسەر دانیشتووانی شارۆچكەكانی حەویجە لە باشووری كەركووك‌ و بەعاج‌ و تەلەعفەر لە رۆژهەڵاتی مووسڵ فڕێداوەتەخوارەوە.

لە بڵاوکراوەکاندا، سوپای عێراق داوای لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکات، دووربكەونەوە لە هاوكاریكردنی چەكدارانی داعش، هەروەها دووریش بكەونەوە لە مۆڵگە و بارەگاكانی داعش.

ئەم هەڵمەتەی سوپای عێراق لە چوارچێوەی ئەو ئامادەكارییانەیە، كە ماوەیەكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ ‌و دەوروبەری دەستیپێكردووە.