عه‌بادی داوا دەكات پێداچوونه‌وه به‌بودجه‌ی 2017 دابكرێت
K24 - ھەولێر
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای كردووه پێداوچوونه‌وه به بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراقدا بكرێت و هه‌ندێ بڕگه‌و بابه‌تی پڕۆژه یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه.
عه‌بادی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و پلان دانان و نه‌وت رایگه‌یاندووه، پێویسته به‌شێو‌ه‌یه‌كی باشتر سوود له داهاته‌كان وه‌ربگیرێت، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی كورتهێنانی پێشبینی كرا‌و له پڕۆژه یاساكه‌دا.
عه‌بادی له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه پێویسته له بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و بودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆراك و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزراو بێت.
جێی ئاماژه‌یه بودجه‌ی ساڵی 2017 عێراق به 82 ملیار دۆلار داندراوه بڕی كورتهێنانیش به 18 ملیار دۆلار خه‌ملێندراوه.