مالی.. ساڵانه هه‌زاران كه‌س به‌شداریی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له جیهاندا ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی مالی ساڵانه به‌شداریی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی جیهان ده‌كه‌ن، كه پێكهاته‌كه‌ی خشت و قوڕه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كان، هه‌روه‌ك ساڵانه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی وڵاتی مالی به‌شداریی له نۆژه‌ندكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین مزگه‌وت له جیهان به‌نێوی مزگه‌وتی (جینییه) ده‌كه‌ن و به‌هۆی مه‌ترسیی رووخانیشی، یونسكۆ مزگه‌وته‌كه‌ی خستووه‌ته نێو لیستیی شوێنه‌واره كه‌له‌پوورییه جیهانییه‌كان كه مه‌ترسیی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
به‌هۆی ناكۆكییه‌كانیی نێوان به‌رهه‌ڵستكارییه‌كان و هێزه‌كانی حكوومه‌تی مالی، ئه‌و مزگه‌وته‌ی ناوچه‌ی جینییه و ده‌وروبه‌ری، له ژێر مه‌ترسیدان.
بۆ پاراستنی له وه‌رزی بارانبارین، مزگه‌وته‌كه ساڵانه پێویستی به چینێكی دیكه‌ی قوڕ هه‌یه، جیا له‌وه‌ش مزگه‌وته‌كه ساڵانه ده‌بێته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران.
یه‌كێك له دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی جینییه له وڵاتی مالی، به ئاژانسی ئه‌سۆشێیتدپرێسی راگه‌یاند، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی جینییه، به‌شێكه له هێمای ئاشتیی نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌ندان، هه‌مووان لێره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی بنوێنن، ئه‌و كولتووره بۆ نه‌وه‌كانی ئایینده ده‌گوازینه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پیاوان و مێردمنداڵان به‌سه‌ر داروبه‌ری مزگه‌وته‌كه هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و قوڕ و خشتی نوێ داده‌نێن، ژنان و كچانیش به‌رپرسن له گواستنه‌وه‌ی ئاو له نزیك رووبارێكی مزگه‌وته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆڵ تێكه‌ڵ بكرێت و خشتی لێ‌دروست بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مۆریبا دیاكیتی سه‌رۆكی نێرده‌ی رۆشنبیریی ناوچه‌ی جینییه رایگه‌یاند، نه‌بوونی ئاسایش و سه‌قامگیری، بووه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌م رووداوه گرنگه‌ی مالی.
دیاكیتی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاریی له ناوچه‌ی جینییه‌ی مالی كۆتایی پێبێت، نابێت ساڵانه پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه بوه‌ستێت، ئه‌مه پاراستنی كولتووری وڵاته‌كه‌مانه.
مالی هاوشانی هه‌ردوو وڵاتی دراوسێی بۆركینا فاسۆ و نه‌یجه‌ر، له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان و هه‌روه‌ها گرووپه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی قاعیده و داعش له‌شه‌ڕدان.





