نرخی نەوت دابەزی
K24 - ھەولێر
نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له داكشان و له دوا ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕی نه‌وتدا، به‌های یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت هاته‌خوار 49 دۆلار.
له ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕی نه‌وتدا، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 30 سه‌نت دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیلی به 48 دۆلار و 86 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نرخی نەوتی خاوی تكساسیش 40سەنت داكشا و به‌های یه‌ك به‌رمیلی بووه 47 دۆلار و1 سه‌نت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه شه‌پۆلێكی ناجێگیری روویكردوەته بازاڕه‌كانی نه‌وت و ئاراسته‌ی گشتی نرخه‌كانیش داكشانه.