جێگری پارێزگاری دهۆک: دیزاینی کۆڕنیشی دهۆک ئامادەکراوە

K24 - هەولێر
جێگری پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، خەڵکی پارێزگای دهۆک داوای کۆڕنیشی دهۆک دەکەن، ئەوەش مافی خۆیتیان، چونکە کۆڕنیش واتە گەشتیاری، جوانی و بوژانەوەی بازاڕ.
ماجید سید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، خەڵکی پارێزگای دهۆک داوای کۆڕنیشی دهۆک دەکەن، ئەوەش مافی خۆیتیان، چونکە کۆڕنیش واتە گەشتیاری، جوانی و بوژانەوەی بازاڕ، هەروەها جوانییەکی زیایتریش دەداتە بازاڕی دهۆک و دەوروبەری پارێزگاکە.
گوتیشی: وەکو دیزاین هەموو ئامادەکارییەک کراوە، هەروەها بودجەی خەملێندراو بۆ دروست کردنی قۆناغی یەکەمی کۆڕنیش نزیکەی 20 ملیار دینارە، کە درێژی کۆڕنیشەکە زیاتر لە چوار کیلۆمەترە، ماوەی تەواوبوونەکەشی دیاری نەکراوە چونکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
جێگری پارێزگاری دهۆک باسی لەوەشکرد، ئەو بودجەیەی ئێمە داوامان کردووە بۆ دوو کیلۆمەتری پڕۆژەکەیە، هەروەها لە قۆناغی یەکەم لەدەستە ڕاستی بەنداوی دوکان دەست پێدەکات تاوەکو کۆتایی بەنداو، قۆناغی دووەمیش لە دەستە چەپ تاوەکو کۆتایی بەنداوەکە دەست پێدەکات.
ماجید سید ساڵح، ڕاشیگەیاند، پڕۆژەی شەقام و ڕێکخستنەوەی کۆڵانەکان لە پارێزگای دهۆک بەردەوامە، هەروەها لەماوەی کەمتر لە سێ ساڵ زیاتر لە 100 کیلۆمەتر شەقام و کۆڵانەکانی ناو پارێزگای دهۆک چاک کراونەتەوە.