به‌رهه‌می سماقی ئاكرێ 760 تۆنه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رهه‌می ساڵانه‌ی سماق له قه‌زای ئاكرێ 760 تۆنه‌و هه‌لی كاری بۆ زیاتر له 500 كه‌س دابینكردووه، به‌ڵام داخرانی رێگای بازرگانی به‌غدا و سووریا كه بازاڕی سه‌ره‌كی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ن, بازاڕی سماقیان لاواز كردووه و تۆپبارانه‌كانی توركیاش رێگره له‌وه‌ی جووتیاره‌كان به ئازادی ئه‌و به‌رهه‌مه سروشتيیه كۆبكه‌نه‌وه.
لێره له چیای پێرس، له قه‌زای ئاكرێ، دوای نزیكه‌ی بیست خووله‌ك سه‌ركه‌وتن گه‌یشتینه دار سماقه‌كان، سماقی ئێره تامه‌كه‌ی له ناوبانگه‌كه‌ی مزرتره، به جۆرێك نه‌ك هه‌ر بازاڕی ناوخۆیی, به‌ڵكو بازاڕه‌كانی ناوه‌راست و باشووری عێراق تامه‌زرۆی ترشییه‌كه‌یه‌تی.
كاروان ابراهیم كه له باوباپیرانه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، ماوه‌ی 10 ساڵه سه‌رگه‌رمی رنينى سماقه، ئه‌گه‌رچی كارێكی قورسه, به‌ڵام ئه‌و حه‌زی له به‌ره‌نگارییه.
به‌رهه‌مه چیاییه‌كه چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌و له‌وانه‌ش سماقی سوور و سماقی سپی، كه سماقی سپی به‌ناوبانگترینیانه، فرۆشیارانی ئه‌م به‌رهه‌مه ناوازه‌یه تاڕاده‌یه‌كی زۆرله بازاڕه‌كه ڕازین.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م به‌رهه‌م تایبه‌ته ساڵ به ساڵ له زیادبووندایه، به‌ڵام جه‌نگی داعش بازاڕی تێكداوه و تۆپبارانی توركیاش بووه‌ته پێوه‌ند بۆ پێی جووتیاران تاوه‌كو نه‌چنه لووتكه به‌رزه‌كان و باری ترشی سماقه‌كان كۆبكه‌نه‌وه.
به‌رهه‌می ساڵانه‌ی سماق له قه‌زای ئاكرێ، 760 تۆنه و 500 كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن و به‌ته‌نها خۆی ده‌توانێت پێداویستی سماقی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان دابین بكات، به‌ڵام نه‌مانی بازاڕی خوارووى عێراق و هاتنی سماق له سووریاوه، ره‌نگه، تامی ترشی سماق له‌نێو ده‌سته ماندووه‌كانی جووتیاراندا بكات به تاڵ.