توێژینه‌وه‌یه‌ك: 10 خووی به‌یانیان زیره‌كیی منداڵ به‌هێز ده‌كات
K24- هەولێر:
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، شەپۆلەکانی مێشکی منداڵ لە کاتی پشووداندا دەتوانێت پێشبینی زیرەکیی چالاکییه‌كانی لە درەنگانی تەمەنیدا بکات.
ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ڵمانی له توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئاشكرایان كردووه، شه‌پۆله خاوه‌كان له كاتی پشووداندا کارلێکە ناپێویستەکانی دەمار کەم دەکاتەوە، بەمەش مێشک کاراتر دەکات لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەرکە عه‌قڵی و زیره‌كییه‌كاندا.
توێژه‌ر‌ان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه منداڵان ده‌توانن له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی ماڵه‌وه زیاتر بایەخ به چالاكییه‌كانی مێشكیان بده‌ن، به مه‌رجێك له ماڵه‌وه هاوكاریی بكرێن و ئه‌وانیش هاوكارییه‌كه وه‌ربگرن و جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئه‌و توێژه‌رانه سه‌رنجیان بۆ 10 خووی به‌یانیان ڕاكێشاوه، ده‌توانن په‌ره به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زیره‌كی منداڵ بده‌ن و یارمه‌تیده‌ر بن بۆ گه‌شه‌ی عه‌قڵی.
1-ئاماده‌كردنی ژینگه‌ی ژه‌مه ته‌ندروسته‌كان
ڕۆژانه ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه و خۆراكانه ئاماده بكرێن كه به ڤیتامین و كانزاكان و مادده بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی هاوسه‌نگیی مێشك و دابینكردنی وزه‌ی به‌رده‌وام به درێژایی ڕۆژ.
2-بیركردنه‌وه‌ی هۆشیارانه
ده‌كرێت منداڵان به هۆشیاری زهنی و بیركردنه‌وه‌ی كورتمه‌ودا به‌تایبه‌تی له به‌یانیان ڕابهێنرێن. به شێوه‌یه‌ك منداڵان بۆ چه‌ند خوله‌كێك هه‌ناسه‌ی قووڵ وه‌ربگرن و بیده‌نه‌وه، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی هه‌سته‌كان و ئارامبوونه‌وه و زیادبوونی سه‌رنجه‌كانیان.
3-کاتی خوێندنەوە
هەموو بەیانیەک کاتێک بۆ خوێندنەوەی منداڵان تەرخان بكرێت، جا چ بابەتی کتێبێکی دڵخواز بێت یان مادەی پەروەردەیی، به‌تایبه‌تی وه‌رزش به مێشكی منداڵان ده‌كات و په‌روه‌رده‌ی جوان و ئه‌رێنی فێر ده‌كات.
4- ڕاهێنانی بەهێزکردنی مێشک
دەتوانرێت ڕاهێنانی سادەی به مێشكی منداڵ بكرێت بۆ نموونه به‌یانیان مه‌ته‌ڵێكی پێ بڵێیت تا مێشكی به‌كار بهێنێت بۆ زانینی و گه‌ڕان به دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی، ئه‌مه ده‌كرێت ڕۆتنێكی ڕۆژانه‌ی دایك و باوكان بێت بۆ منداڵه‌كانیان.
5- دەربڕینی داهێنەرانە
پسپۆڕان پێشنیازی هاندانی دەربڕینی هونەری دەکەن لە ڕێگەی چالاکییەکانی وەک وێنەکێشان و نیگارکێشانەوە.
6- چالاکی جەستەیی
کردنی هەندێک وەرزشی جەستەیی لە ماڵەوە یان دەرەوە خوویەکی باو و ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنێت.
7-کاتی یاریکردن و کات بەسەربردن
پێویستە کاتێک بۆ یاریکردن و کات بەسەربردنی منداڵان تەرخان بكرێت، بۆ نموونه پیاسەی بەیانیان یان پاسکیلسواری یاخود هه‌ر چالاكی و جووڵه‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌سته‌یی، كه ئاستی تەندروستی مێشک بەرز دەکاتەوە و باری دەروونی باشتر دەکات.
8- دانانی ئامانج
هاندانی منداڵان بۆ دانانی ئامانج بۆ ڕۆژی دواتر، بۆ نموونه تەواوکردنی پڕۆژەیەکی قوتابخانە بێت، فێربوونی کارامەیییەکی نوێ یان مەشقکردنی ئامێرێک، هەنگاوێکی گرنگە لە ڕووی پەروەردەییەوە. دانانی ئامانجی بەدەستهێنراو هەستکردن بە ئامانج و پاڵنەر بەرز دەکاتەوە و منداڵ ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە تەمەنی گەورەییدا ببێتە کەسێکی ڕێکخراو.
9- خووی تەندروست
پاک‌وخاوێنی باش و خووی چاودێریی منداڵ لە پێشینەی ئه‌ركی دایك و باوكانه و پێویستە جەخت لەسەر گرنگی پاكڕاگرتنی ددان و دەستشۆردن و پۆشینی جلی پاك بکرێتەوە.
10- دووپات کردنەوە له‌سه‌ر لایه‌نه ئەرێنییه‌كان
منداڵان پێویستە دووپات کردنەوەی ئەرێنی دووبارە بکەنەوە، کە دەبێتە هۆی متمانە بەخۆبوون و خۆڕاگری و بیرکردنەوەی گەشەکردن. قسەکردنی ئەرێنی هەستکردن بە بەهای منداڵ و تواناكانی بۆ فێربوون و په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست بەرز دەکاتەوە.