مەسرور بارزانی، کار و چالاکییەکانی سەرباز بەرزنجی لە بەریتانیا بەرز دەنرخێنێت

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرباز بەرزنجی کرد (وێنە: حکوومەتی هەرێمی کوردستان)
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرباز بەرزنجی کرد (وێنە: حکوومەتی هەرێمی کوردستان)

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرباز بەرزنجی، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی لامبێس-ی سەر بە لەندەن-ی پایتەختی بەریتانیا کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە جەیمس گۆڵدمان کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو؛ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەستخۆشی لە سەرباز بەرزنجی کردووە بۆ کار و چالاکییەکانی لە بەریتانیا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواستووە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردەوە "پێویستە ڕەوەندی کوردستانی نموونەیەکی جوان و سەرکەوتوو بن لەو وڵاتانەی لێی نیشتەجێن".

وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرباز بەرزنجی ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا دەربڕی.

 

دیمەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و سەرباز بەرزنجی (وێنە: حکوومەتی هەرێمی کوردستان)
دیمەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و سەرباز بەرزنجی (وێنە: حکوومەتی هەرێمی کوردستان)