کێشەی گوندی پەڵکانە چارهسهر كرا
K24 - هەولێر:
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گوندی پەڵکانە، لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی گوندی پەڵکانەیان کرد و لەگەڵ نوێنەری جووتیارانی کورد و تورکمان کۆبوونەوە و لەکۆتایدا بریاردرا جووتیارانی کورد دەستبەکەن بەدروێبەکردنی زەوییەکانیان بەبێ ئەوەی سوپای عیراق ڕيگریان لێبکات، تاکو لەماوەی شهش مانگدا لەلایەن لیژنەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چارەنووسی خاوەندارێتی ئەو زەوییانە بەشێوەیەکی کۆتایی یەکلایدەکەنەوە .