به گه‌رمی باس له رۆیشتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید ده‌كرێت
ئارسێناڵ بۆ ڕازیكردنی رۆدریگێز هانای بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بات
جارێكی دیكه‌ی میدیاكانی ئینگلیزی ناوی ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید به یانه‌ی ئارسێناڵه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیاش ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی له چاپی ئه‌مڕۆیدا نووسیویه‌تی: فشاری هانده‌ران ئارسن ڤینگه‌ری ناچار كردووه ده‌ست بۆ گیرفان و قاسه‌ی یانه‌كه‌ی ببات پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خامیس رۆدریگێز له ریال مه‌درید بڕفێنن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی metroـی بریتانیا، نرخی گواستنه‌وه‌ی رۆدریگێزی له ریال مه‌دریده‌وه بۆ ئارسێناڵه به 51 ملیۆن پاوه‌ند خه‌ملاندووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌گه‌ر چوونی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره كۆلۆمبیاییه بۆ یانه له‌نده‌نییه‌كه رووبدات، ئه‌وا رۆدریگێز ده‌بێته گرانبه‌هاترین یاریزانی مێژووی تۆپوه‌شێنه‌كان، به‌وپێیه‌ی گرانترین یاریزانی ئارسێناڵ مه‌سعوود ئۆزیله كه له 2013 به بڕی 42 ملیۆن پاوه‌ند له ریال مه‌دریدی كڕی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی fichajes.netـی ئه‌ڵمانیا نهێنییه‌كی دركاندووه و رایگه‌یاندووه كه یانه‌ی ئارسێناڵ له رێگه‌ی ئۆسپینای گۆڵپارێزی كۆلۆمبی یانه‌كه‌ی كه برای هاوسه‌ری رۆدریگێزه كار بۆ رازیكردنی ناوه‌ڕاستكاره‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئارسن ڤینگه‌ر داوای له ئۆسپینای گۆڵپارێزی كردووه داوا له خوشكه‌كه‌ی بكات كه رۆدریگێز رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێش 31ـی ئه‌م مانگه كه دوایین واده‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه به‌ره‌و له‌نده‌ن و یانه‌ی ئارسێناڵ كۆچ بكات.
خامیس رۆدریگێز له 2010 له‌گه‌ڵ دانیێلا ئۆپسینا په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریان گرێدا كه خێزانه‌كه‌شی خوشكی داڤید ئۆپسینای گۆڵپارێزی ئارسێناڵ و هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیایه و خاوه‌نی كچێكیشن.
رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی پۆرتۆ كردووه، له هاوینی 2014ـش له یانه‌ی مۆناكۆی فره‌نساوه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كردووه.