ریال مه‌درید هه‌واڵی خۆش بۆ هانده‌رانی بڵاو ده‌كاته‌وه

ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گاریس به‌یلی راگه‌یاند و درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانێكی لاوی یانه‌كه‌شی بڵاو ده‌كاته‌وه.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی یانه‌كه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گاریس به‌یل و مارتن ئۆدیگاری یاریزانی لاوی نه‌رویجی تا 2021 له مه‌درید ده‌مێننه‌وه، راشیگه‌یاندووه به فه‌رمی ئه‌م دوو یاریزانه واژۆیان له‌سه‌ر درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ریال مه‌درید موژده‌ی خۆشیش له باره‌ی كریستیانۆ بۆ هانده‌رانیان بڵاو ده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه رێككه‌وتن و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كریسیش راده‌گه‌یه‌نین.