لە دهۆک شەقامێکی نێودەوڵەتی  چاک دەکرێتەوە و قیرتاو دەکرێت

شەقامێکی نێودەوڵەتی لە دهۆک
شەقامێکی نێودەوڵەتی لە دهۆک

چاککردنی ڕێگەو بانەکان، بەتایبەتیش ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر پێشخستنی کەرتی ئابووری هەیە، پلانی لە پێشینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەتی، لەو ڕوانگەیەوە شەقامی سەرەکیی دهۆک، مووسڵ چاک دەکرێتەوە و قیرتاو دەکرێت.

ڕاگەیاندنی پارێزگای دهۆک ئاشکرای کردووە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بەسەردانێک، بەدواداچوونی بۆ هەنگاو و قۆناغەکانی پرۆژەی چاککردن و قیرتاوکردنی هەردوو سایدی شەقامی سەرەکیی دهۆک، مووسڵی کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، پرۆژەکە بە حەوت ملیار و 303 ملیۆن دینار و بە درێژی 23 کیلۆمەتر جێ بەجێ دەکرێت.

پارێزگاری دهۆک، د.عەلی تەتەر گوتی، چاککردن و قیرتاوکردنی شەقامی نێودەوڵەتی، لە پردی ئالوکا لە قەزای سیمێل تا دەگاتە سێ ڕییانی بەدریک بە دریژایی 23 کیلۆمەتر لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە 420 جێ بەجێ دەکرێت.

شەقامێکی نێودەوڵەتی لە دهۆک
شەقامێکی نێودەوڵەتی لە دهۆک
8888
hhhh
ggg