ناوی 'محه‌ممه‌د' له ئینگلته‌را و وێڵز دووه‌م باوترین ناوی كوڕانه

K24 - هەولێر:
فەرمانگەی ئاماریی نیشتمانی لە ئینگلتەرا و وێڵز ئاماری ساڵانەی بۆ باوترین ناوی منداڵانی ئینگلته‌را و وێڵز بڵاو کردەوە، کە تێیدا خواستی دایکان و باوکان بۆ هەڵبژاردنی ناوی نائاسایی بۆ منداڵەکانیان ئاشکرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی ئایاری 2024) فەرمانگەی ئاماریی نیشتمانی لە ئینگلتەرا و وێڵز ئاماری ساڵانەی بۆ باوترین ناوی منداڵانی ئینگلته‌را و وێڵز بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووه، هه‌ر یه‌ك له ناوه‌كانی نووح، محه‌ممه‌د و ئۆلیڤیا باوترین ناوی منداڵانن له ئینگلته‌را و وێڵزدا.
به پێی فەرمانگەی ئاماریی نیشتمانی لە ئینگلتەرا و وێڵز، ناوی ئۆلیڤیا له‌ناو منداڵانی كچدا زۆرترین ژماره‌ی وه‌رگرتووه.
فەرمانگەی ئاماریی نیشتمانی لە ئینگلتەرا و وێڵز سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ناوی محه‌ممه‌د له ساڵی 2021ـدا له پله‌ی پێنجه‌مدا بوو، به‌ڵام ساڵی 2022 هاتووه‌ته پله‌ی دووه‌م، كه له ساڵی 2012ـه‌یش له پله‌ی بیسته‌مدا بووه. ده‌شڵێت ئێسته ناوی محه‌ممه‌د له دوای ناوی نووح له پله‌ی دووه‌م ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی 10ـی ئایاری 2023، گۆڤاری دی زایت (Die Zeit)ـی ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ناوی محه‌ممه‌د له‌ناو منداڵانی تازه له‌دایكبوو، زیاتر بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له پله‌ی بیسته‌مین دێ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا.
گۆڤاره‌كه ڕوونی كردبووه‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌كانی تۆماری له‌دایكبووان له ته‌واوی ئه‌ڵمانیا، له ساڵی 2022ـدا ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایكبوونه و ناوی محه‌ممه‌دیان لێ نراوه، 2758 منداڵ بوونه.
گۆڤاری دی زایت ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ناوی محه‌ممه‌د له ساڵی 2018 له‌ناو منداڵاندا له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ناوێكی به‌ربڵاو نه‌بووه، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه بوون كه له ساڵانی دواتردا ئه‌و ناوه زیاتر له‌ناو منداڵاندا په‌ره‌بسێنێ و ئه‌و كات مشتومڕێكی جیددی لێ كه‌وته‌وه، پاشان له ساڵی 2021 ئه‌و ناوه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و هاته ڕیزبه‌ندی سێیه‌م و هه‌روه‌ها له ساڵی 2022 پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ی گرت و هاته پله‌ی یه‌كه‌م.