سه‌نگه‌ر كانه‌بی بۆ كوردستان24: پارتی له هه‌ڵبژاردن پاشه‌كشه ناكات
به‌رپرسی لقی 23ـی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تا به ئاشكرا رایگه‌یاند، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێك ناكات، پرسی پێكهاته‌كانی تێدا پێشێل بكرێت. گوتیشی: "پارتی له هه‌ڵبژاردن پاشه‌كشه ناكات".
سه‌نگه‌ر كانه‌بی به‌رپرسی لقی 23ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێشتر زۆر به روون و به ئاشكرایی له به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌موو هۆكاره‌كانمان دیاریكرد، كه به هۆیانه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: گرنگترین بابه‌ت كه پارتی به‌هۆیه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد، بابه‌تی پێكهاته‌كان بوو، هه‌روه‌ك پلاسخارت له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن له چوار مانگی داهاتوو ده‌كرێت، به‌و مه‌رجه‌ی مافی پێكهاته‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی راشیگه‌یاند، پارتی رووبارێك خوێنی بۆ ئازادی رشتووه و له‌دوای راپه‌رینی گه‌لی كورد له ساڵی 1991ـه‌وه دیزاینه‌ری هه‌ڵبژاردن بووه كاتێك سه‌رۆك بارزانی پێشنیاز و بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دا.
روونیشیكرده‌وه، پارتی هیچ كاتێك پاشه‌كشه له به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ناكات.
پێشتریش جینین پلاسخارت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له دوایین راپۆرتی خۆیدا باسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و گووتی: یەکێک لە پارتەکان نیگەرانی هەبوو بڕیاریدا بەشداریی لە هەڵبژاردن نەکات؛ بەڵام ئێمە دەمانەوێت هەڵبژاردنێکی روون و گشتگیر بەڕێوەبچێت و هەمووان تێیدا بەشدار بن، هیوادارم وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری‌بکرێت و كه لە چوار مانگی داهاتوو تێپەڕ نەکات، بەو مەرجەی کورسیی کۆتاکانیش بۆ پێکهاتەکان بگەڕێتەوە.